١٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١٢:٤٠
Source: Mehrnews
تەڤل بوونی کورد لە ئەرتەشی سووریا نێوان ئەمریکا و تورکیا تێکدەدات

کارناسێکی پرسە ئەمنیەکان جەختی کرد کە تورکیا و ئەمریکا بۆچوونی تەواو جیاوازیان هەیە لە گەڵاڵەی ئاوێتەبوونی هێزە کوردیەکان لە ئەرتەشی سووریا؛ پرسێک کە یەکێک لە سەرەکی ترین کێشەکانی دانوستانی ئەمنیەتی ئەم دواییەی نێوان واشنتۆن، ئەنقەرە و دیمەشق دێتە ئەژمار.

لوانت کەمال، کارناسی پرسە ئەمنیەکان، لە دەقێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس بڵاو بووەتەوە، ئاماژەی داوەتە سەر جیاوازی جیدی ڕوانگەی نێوان تورکیا و ئەمریکا سەبارەت بە شێوەی تەڤل بوونی هێزەکانی هەسەدە لە پێکهاتەی ئەرتەشی سووریا.

بە وتەی ناوبراو، تورکیا ئاوێتەبوون ببە واتای چەک کردن و هەڵوەشاندنەوەی بەشێکی گەورە لە هێزەکانی یەپەگە و هەسەدە دەزانێت و پێی وایە هەر جۆرە ڕەوتێکی سیاسی لە سووریا ئەبێ بە کۆتایی هاتنی ڕۆڵی سەربازی ئەو هێزانە کۆتایی بێت.

لە بەرانبەردا، ئەمریکا ئاوێتە بوون بە واتای تەڤل بوونی هەسەدە بە ئەرتەشی سووریا بە شێوەی یەکەی یەکگرتوو و بێ دەستکاری دەزانێت؛ بە بێ ئەوەی کە ئەو هێزانە لێک دابڕن یان چەک بکرێن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha